پوختەیەك لە چاوپێكەوتنەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی

بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە چاوپێكەوتنەكەی لەگەڵ پێگەی Iraq oil report باسی لە تێكچوونی هاوكێشە سیاسییەكان لە هەرێمی كوردستان و كاریگەرییەكەیان لەسەر گەشەسەندنی كەرتی غاز و دانوستاندنەكان دەكات و دەڵێت:-

-حكومەتی هەرێم پلانی هەبوو كە بۆرییەكی نوێی غازی سروشتی ڕابكێشێت بە مەبەستی دابینكردنی وزەی زیاتر بۆ وێستگەكانی وزەی ژێر دەسەڵاتی یەكێتی و پارتی كە لە داهاتوودا بەكاربهێنرێت بۆ هەناردەكردنی غازی سروشتی بۆ توركیا.
-تەندەری بۆرییەكە درا بە گروپی كۆمپانیاكانی (كار) كە نزیكە لە پارتی و كار گروپ ئەم گرێبەستەی پێیبەخشراوە و ئەمەش سووكایەتییە بە خەڵكی هەرێمی كوردستان و عێراقیش”.
-من تێناگەم كە ویستێك هەیە نایەوێت لەگەڵ بەغدا ڕێكبكەوین و تەنها بەسرە هەزارجار لە هەرێمی كوردستان دەوڵەمەندترە.
– ئێمە و پارتی دوو حزبی جیاوازین و دوو ئامانجی جیاوازمان هەیە.
– حكومەتەكەی مەسرور بارزانی بە سیاسی كراوە.
– دەمانەوێت بەڕێوەبەرێكی گشتی بگۆڕین ناتوانین!! دەمانەوێت جێگرێكی وەزیر بگۆڕێن ناتوانین!! وەزیرێك دەیەوێت دەستلەكاربكێشێتەوە ناتوانێت!!
‎- سەرجەم پرۆژەكان لە سلێمانی وەستاون و چەندین كۆمپانیا سلێمانییان بەجێهێشتووە، بەڵام لە هەولێر وانییە.

-ناردنی دەرمان بۆ نەخۆشخانەكان، پارەی دەرماڵەی خوێندكاران، پارەی مووچەخۆران، خزمەتگوزاری پێشمەرگە، نەسریەی پێشمەرگە و نادرێن.

-لە راستیدا ئەمە دوو ئیدارەییەكی واقیعیە، لەبەر ئەوەی سلێمانی خۆی پارەی خۆی دابیندەكات.

بابەتی پێشتر

رزگار عەلی: تەنها ژن و مێردی تووشبوو بە ئایدز كۆندۆم بەكاربهێنن نەك هەموو ژن و مێردێك

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك لە پەروەردەوە بۆ دایكان و باوكان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەیەك پەرلەمانتاری ئەوروپا داوادەكەن لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن توركیاوە بکرێت

دەستەی دۆستایەتیی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا داوادەکات لیژنەیەکی نێودەوڵەتی پێکبهێندرێت بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن توركیاوە…
Total
0
Share