ئاگادارییەك لە پەروەردەوە بۆ دایكان و باوكان

بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات رایدەگەیەنێت، لە ڕێگەی لیژنەی تایبەتەوە بە دواداچوون بۆ سەرجەم ئەو پاس و ئۆتۆمبێلانە دەكرێت كە هاتوچۆ بە خوێندكاران دەكەن، جەختیشدەكاتەوە چەند ڕێنماییەك بۆ شۆفێران دەركراوە پابەندی ئەو ڕێنماییانە نەبن لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەكرێت و بەردەوام لە ڕێگەی لیژنەیەكەوە بەردەوام بەدواداچوون بۆ كارەكانیان دەكرێت.

تریفە محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لیژنەیەكی تایبەت لە قائیمقامیەت پێكهێندراوە كە نوێنەری پەروەردەی تێدایە بەدواداچوون بۆ پابەندبوونیان بە ڕێنماییەكان دەكرێت كە تایبەتە بە شێوازی مامەڵەكردن و شۆفێریكردنیان.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دەبێت لەكاتی شۆفێریكردنیان پابەندی ڕێنماییەكانی هاتوچۆبن و نابێت گۆرانی ناپەروەردەیی لە ئۆتۆمبێلەكانیان لێبدەن و بەكارهێنانی پەردە ڕێپێدراو نییە و بەردەوام چاودێری دەكرێن.

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات دڵنیایی دایە دایكان و باوكان و كە هەر شۆفێرێك پابەندنەبوو ئاگادارمان بكەنەوە بە دواداچوونیان بۆ دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک بۆ دانیشتووانی ئەو گوندانەی بڕیاری فراوانکردنی سنوورەکانیان بۆ دەرچووە

شارەوانیی سلێمانی دانیشتوانی ئەو گوندانە ئاگاداردەکاتەوە کە بڕیاری فراوانکردنی سنوورەکانیان بۆ دەرچووە کە بەبێ رێگەپێدانی شارەوانی خانوو دروستنەکەن…
Total
0
Share