رزگار عەلی: تەنها ژن و مێردی تووشبوو بە ئایدز كۆندۆم بەكاربهێنن نەك هەموو ژن و مێردێك

بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “بە هیچ شێوەیەك باسم لەوەنەكردووە كە هەموو ژن و مێردێك لە هەرێمی كوردستان دەبێت كۆندۆم بەكاربهێنێت، بەڵكو تەنها ئەو ژن و مێردانەی كە یەكێكیان تووشبووی ئایدزن و بابەتەكە بە لاڕێدا براوە و بە شێوەیەك بڵاوكراوەتەوە كە باسم لە سەرجەم ژن و مێردێک كردبێت”.

د. رزگار عەلی بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستيی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی ئایدزە و ئامۆژگاریمان بۆ هاوڵاتییان ئەوەیە كە ساڵی یەكجاریش بێت پشكنین ئەنجامبدەن و كاری نەشیاو ئەنجامنەدەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “ئەو كەسانەی تووشی ئایدز بوون باشترە بەردەوام پشكنین ئەنجامبدەن و دەرمان و چارەسەرەكانیان وەربگرن و ئەگەر ژن و مێردێك یەكیان ئایدزی هەبوو پێویستە كۆندۆم بەكاربهێنێت، بەڵام بە داخەوە لە میدیاكان بە شێوەیەك لێكدانەوەی بۆ كراوە كە هەموو ژن و مێردێك كۆندۆم ببەستێت و ئامانجی ئێمە تەنها هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتییان بووە بۆ ئەو ژن و مێردانەی كە یەكێكیان تووشی ئایدز بوون یاخود گومانیان هەیە”.

بابەتی پێشتر

بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی زەوی بەسەر زیندانییانی سیاسیدا دابەشكرا

بابەتی دواتر

پوختەیەك لە چاوپێكەوتنەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانى نۆ كه‌سی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردوو ده‌ستگیركرد

پۆلیسی سلێمانى ڕایگه‌یاند، نۆ كه‌سیان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى گه‌ڕه‌كى كانى سپیكه‌ ده‌ستگیركرد. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى له‌…
Total
0
Share