گەنجێكی عێراقی، ئاڵتوونەكانی دایكی فرۆشتووە و تێچووی گەشتی بینینی یارییەكانی مۆندیالی قەتەری پێدابینكردووە.
لە رووداوێكدا كە هەوادارانی وەرزش بە یەكێك لە “بابەتە نامۆكانی مۆندیال” ناوزەدی دەكەن، گەنجێكی عێراقی خشڵ و ئاڵتوونەكانی دایكی فرۆشتووە و تێچووی گەشتی خۆی و هاوڕێكانی بۆ بینینی یارییەكانی مۆندیال لە قەتەر پێدابینكردووە.
بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆ و وێنەی گەنجەكە كاردانەوەی فراوانی لێكەوتووەتەوە، لەگەڵ دوو هاوڕێیدا بانەرێكیان بەرزكردووەتەوە و لەسەری نووسراوە، “دایكی ئازیزم، داوای لێبوردن دەكەم، كە گەڕامەوە بۆت رووندەكەمەوە بۆچی خشڵەكانتم فرۆشت، ئیدی ئەمە جامی جیهانییە”.