ئامۆژگاریی شارەزایان لەبارەی خواردنی شوتییەوە

شارەزایان لەبارەی خواردنی ناوکی شوتییەوە باس لەوەدەکەن کە خواردنی ناوکی شوتی مەترسیدار نییە و هیچ زیانێکی نییە، لەگەڵ ئەوەشدا نابێت زیادەڕەوی لە خواردنیدا بکرێت.

بەپێی لێکۆڵینەوەی شارەزایانی تەندروستی، هەرچەندە خواردنی ناوکی شوتی زیانی نییە، بەڵام خواردنی بەشێوەیەکی زۆر دەکرێت ببێتەهۆی دروستبوونی کێشە  بۆ ریخۆڵە یان نەخۆشیی ریخۆڵەی تووڕە.

ئاماژە بۆ ئەوەدەکرێت، تۆوی شوتی زیانی بۆ جەستە نییە و ئەگەر کەسێک قوتی بدات هیچ مەترسییەک دروست ناکات، بەڵام باش نییە لەگەڵ زیادەڕۆیی تێدا بکرێت.

پزیشکەکان ئامۆژگاریمان دەکەن، شوتی تا دەکرێت توێکڵەکەی نەخورێت، چونکە ئەو ماددانەی کە زیان بە تەندروستی دەگەیەنن وەک “نیترات” بەزۆری لە نزیک توێکڵەکەی کۆدەبنەوە.

بابەتی پێشتر

ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان هەڕەشە لە منداڵانی عێراق دەکەن

بابەتی دواتر

لە هەولێر چوار دەرمانخانە داخران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share