یەکەمجارە لەدوای 2003وە لە بودجەی عێراقدا پشک بۆ هەرێمەکان تەرخاندەکرێت

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، قەبارەی بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2023 زیاترە لە 210 تریلیۆن دینار کە نزیکە لە “130 ملیار دۆلار”، ئاماژە بەوەشکراوە هەشت تریلیۆن دینار لە بودجەکە تەرخانکراوە بۆ بەرنامەی پەرەپێدانی هەرێمەکان، کە یەکەمجارە لە ساڵی 2003وە تەرخانبکرێت.

محەمەد نوری عەزیز ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، یەکێک لە ئەولەویەتەکانی بودجەی 2023 دەستپیکردنی دامەزراندنە، جگە لەو پارە زۆرەی تەرخاندەکرێت بۆ پەرەپێدانی هەرێمەکان کە یەکەمجارە لەدوای 2003وە و بڕەکەی هەشت تریلیۆن دینارە.

ئەو پارەیەی تەرخانکراوە دەچێتە پڕۆژەکانی وەزارەتەکانی بیناسازی، نیشتەجێکردن، شارەوانی، کارەبا، پلاندانان، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەتایبەتی بۆ بەرژەوەندی هەژاران و بەرنامەی چاودێریی کۆمەڵایەتی.

بابەتی پێشتر

بەلجیکا یان کرواتیا.. مێژوو کامیان دەکاتە براوە؟

بابەتی دواتر

هەولێر..22 ژن بە تۆمەتی فاڵچێتی و لەشفرۆشی دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share