ئەمریکا لەبارەی هێرشەکەی بەغداد هاتەدەنگ

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا بەرپرسیارێتی هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر بەغدادی پایتەختی لە ئەستۆگرت.

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر 9:30 خولەکی شەوی رابردوو هێزەکانمان هێرشێکیان لە لایەکی بەغداد ئەنجامدا وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشانەی کرانە سەر ئەندامەکانمان لە هێزی سەربازیی ئەمریکا.

ئاشکراشیکرد، هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ ئەوەی هێرشەکە زیانی لاوەکی یان زیانی لە ریزی هاوڵاتییانی مەدەنی لێکەوتبێتەوە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە پاراستنی گەلەکەی، کەمتەرخەمی لە لێپرسینەوە لە هەر کەسێک ناکەین کە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر هێزەکانمان.

بابەتی پێشتر

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق: شەوی رابردوو سەقامگیریی عێراق بەئامانجگیرا

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە و بە نزیک لە 80 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share