هەولێر..22 ژن بە تۆمەتی فاڵچێتی و لەشفرۆشی دەستگیرکران

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە رۆژئاوای شاری هەولێر 22 ژن دەستگیرکراون کە تۆمەتبارن بە کاری لەشفرۆشی و فاڵچێتی.

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لە بوونی چەند دیاردەیەکی نەشیاو دەکرا، هێزەکانمان ئاگادارکرانەوە و دەستمان بە لێکۆڵینەوە کرد”.

وتیشی، “توانیمان ئەمڕۆ چەند ژنێک لە چەند شوێن و چەند شەقامێکی گشتی دەستگیربکەین کە کاری فاڵچێتیان دەکرد، لە پاڵ ئەویشدا کاری لەشفرۆشیان دەکرد”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “ژمارەی دەستگیرکراوەکان 22 ژن بوون، تەمەنیان لە نێوان 15-55 ساڵاندا بووە، شەشیان خەڵکی سوریان، سیانیان خەڵکی شارەکانی دیکەی هەرێمن، یەکیان ئێرانییە، سیانیان خەڵكی موسڵن و نۆ کەسیشیان نیشتەجێی شاری هەولێرن”.

باسی لەوەش کرد، “ئەوانەی دەستگیرکراون، بە زۆری لەسەر شەقامە گشتییەکانی رێگەی مەخمور و لە بەشی رۆژئاوای هەولێر بوون، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخراوە تا رێڕەوە یاساییەکەی خۆی وەربگرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی بافڵ جەلال تاڵه‌بانی پاره‌ی ژینگەپارێزانی گه‌رمیان دابینکرا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان ڕایگەیاند، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی بافڵ جەلال تاڵه‌بانی پاره‌ی ژینگەپارێزانی گه‌رمیان دابینکرا و دەڵێت، “نه‌مام و…
Total
0
Share