سەرچاوەکانی ئاو: یەدەگی ئاو بە ڕێژەی 12% کەمبووەتەوە

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ئاشکرایکرد، هەوڵەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کەمئاوی بەردەوامە، جەختیشیکردەوە یەدەگی ئاوی عێراق بە رێژەی 12% کەمبووەتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی ئاوی عێراق ڕایگەیاند، ڕێکارەکانی وەزارەتی ئاو هەنگاوی باشبوون بۆ چارەسەرکردنی کەمئاوی، لەکاتێکدا وڵات رووبەڕووی چەند وەرزێکی یەک لەدوای یەکی کەمئاوی بووەتەوە، هەروەها هۆکارە سروشتییەکان و گۆڕانکارییەکانی ئاووهەوا سەرەڕای هۆکارە هونەرییەکان پاڵنەری دروستبوونی کەمئاوی بوون لە عێراق.

باسی لەوەشکرد، کە دانوستان و ڕێککەوتن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ سەبارەت بە پشکی ئاوی عێراق ڕۆڵی گرنگیان دەبێت لە کەمکردنەوەی کێشەی کەمئاویدا، بەتایبەت لە چەند ڕۆژی رابردوودا بەڵێنی چارسەرەی دراوە و لەگەڵ تورکیا و ئێران ڕێککەوتن کراوە بۆ لێکتێگەیشتنی نوێ لەبارەی دۆسیەی ئاو.

وتەبێژی سەرچاوەکانی ئاو ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، عێراق لە ناو پێنج زەرەرمەندترین وڵاتانی جیهاندایە لە گۆڕانکارییەکانی ئاووهەواوە، تووشی دابەزینێکی سامانی ئاو بووە کە لە مێژوودا هاوشێوەی نەبووە.

بابەتی پێشتر

یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كارمەندانی تەندروستی دروستدەكرێت

بابەتی دواتر

کۆمپیوتەرێکی تایبەتمەند کۆتایی جیهان دیاریدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share