شارەوانیی سلێمانی: پڕۆژەیەكی گرنگ جێبەجێدەكرێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دوای ماوەیەكی زۆر كەم لە راگەیاندنی پڕۆژەیەكی گرنگ خرایە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای سەردانی سەرۆكی شارەوانی و ڕاگەیاندنی پڕۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆی سندووقی بۆ گەڕەكی (ئەوین سيتی)، خۆشبەختانە و بە دەستخۆشییەوە كۆمپانیای جێبەجێكار بە شێوەیەكی چڕوپڕ دەستی بە كارەكانی كردووە.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی جەختیكردووەتەوە، دوای ماوەیەكی زۆر كەم لە راگەیاندنی پڕۆژەكە خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share