کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سبەی پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و هەندێک کات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، پلەی گەرمی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

ئاماژە بەوەشدەکات، سبەینێ هەینی، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەی گەرمی بەروارد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 20 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی

دهۆک: 19 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 20 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمەڵی دادگەری: سەروەر نەبوونی یاسا و دەستڕاگەیشتن بە چەك هۆكاری زیادبوونی ڕووداوەكانی كوشتنن

كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لەسەر كوژرانی دوو مامۆستاكەی زانكۆی سەڵاحەدین بڵاویكردووەتەوە، “لە سایەی سەروەرنەبوونی یاسا و ئاسان دەستڕاگەیشتن بە…
Total
0
Share