جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی: دیدارێکی گرنگ و بەرهەمدارمان لەگەڵ تۆم باراک و سێنتکۆم ئەنجامدا

مەزڵوم عەبدی رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا بە هەموو توانامانەوە کاردەکەین بۆ یەکگرتنی راستەقینە و پاراستنی ئاگربەست.
جەنەراڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسـ.ـەدە) لە تۆڕی X بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ دیدارێکی گرنگ و بەرهەمدارمان لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا لە سوریا و بڕاد کووپەر، فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ئەنجامدا”.
وتیشی، “پاڵپشتییەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئاگربەست و هەوڵەکانی تۆم باراک بۆ گەڕانەوەی دیالۆگ و وتوێژ لەنێوان ئێمە و حکومەتی سوریا جێگەی بایەخێکی گەورەیە، هەروەها پێشوازی لێدەکەین”.
لە کۆتایشدا رایگەیاند، “بەهەموو توانامانەوە کاردەکەین بۆ یەکگرتنی راستەقینە و پاراستنی ئاگربەست لە ئێستادا”.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی رێگەپێدانی خانووکردن لە حەرەمی کادسترۆی گوندەکان دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، بەم نزیکانە رێگەپێدانی خانووکردن لە حەرەمی کادسترۆی گوندەکان دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە. لەیلا عومەر عەلی…
زیاتر ببینە

دژی جیاوازی لە دامەزراندن خۆبەخشانی تەندروستیی سلێمانی گردبوونەوە و بایکۆتیان ڕاگەیاند

خۆبەخشانی تەندروستیی سلێمانی بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر دامەزراندنی ژمارەیەک لە دەرچووانی تەندروستی لە زاخۆ سەرەڕای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران…
Total
0
Share