ڕوونكردنەوەیەك لە تەندروستیی سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی چەند ڕێنماییەكی بۆ پاراستنی تەندروستیی هاوڵاتییان لە تای خوێنبەربوون بڵاوكردەوە كە پێوستە لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی ئەم ڕێنماییە زانستییانە جێبەجێبكرێن كە بریتین لە:-

1. سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو سەربڕینخانانەدا بێت كە ڕێگاپێدراون و پزیشكی  ڤێتێرنەريی سەرپەرشتییان دەكات.

2. لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ و كەوڵكردن و پارچە پارچەكردنی گۆشتەكەیدا پۆشینی جل و بەرگی خۆپارێزی وەكو (دەستكێش، جزمە ،سەدریەی پلاستیك ، ماسكی دەمو چاو) لەبەركرێن.

3. نابێت خانەوادە یاخود خەڵك لە دەوری سەربڕەكە (قەساب) كۆ ببنەوە و نابێت هاوكاری بكەن لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچە پارچە كردنی گۆشتەكەدا.

4. بەبێ دەستكێش مامەڵەكردن لەگەڵ ئاژەڵی سەربڕاو مەكەن و دوای پۆشینی دەستكێش و كەلوپەلی خۆپارێزیی گۆشتەكە پارچە پارچە بكرێت و دواتر دەست بشۆردرێت.

5. لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەكان و دانانی كیسی داخراو و فڕێدانی بۆ شوێنی تایبەت.

6. بەكارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچە پارچەكردنی تایبەت بە گۆشت و شتن وخاوێنكردنەوەی تەختە و چەقۆكان دوای بەكارهێنانيان.

7. پاككردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەكەی لێسەردەبڕێت و بەتایبەت ئەو شوێنانەی خوێنی لێیە بە ماددەی كلۆریین (بلیچ- موعجیزە).

8. باشتر وایە گۆشت دوای سەربڕینی ئاژەڵ بۆماوەی نیو كاتژمێر لە پلەی (٤ – ٨ )پلەی سەدی هەڵبگیرێت و دواتر بەكاربهێنریت، بەڵام گۆشتی كوڵاو هیچ گرفتێكی نییە سەلامەتە و نابێتە هۆی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون.

9.ئەگەر ئاژەڵ گەنە یان مێرووی تری هەبوو باشتر وایە نەیكڕیت یان سەرینەبڕێت بۆ دووربوون لە نەخۆشی تای خوینبەرببوون. ئەم نەخۆشییە لەنێوان ئاژەڵەكان دەگوازرێتەوە و بۆ مرۆڤیش، بەهۆی گەنە و مێرووەكانی كەلەسەر ئاژەڵەكان دەژین وەبەهۆی خوێن و گۆشتی ئاژەڵەكەوە دەگوازرێنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەبار گۆران: بانكی ناوەندی بڕیار دەردەكات جێبەجێناكرێت و ئەوەش بەهای دۆلار بەرزدەكاتەوە

وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ئاشكرادەكات و دەشڵێت، “بانكی ناوەندیی عێراق بڕیار دەردەكات جێبەجێناكرێت…
Total
0
Share