بەرێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، كاریگەریی ئەم شەپۆلە دابارینەی كە تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە، ئەمشەویش بەردەوام دەبێـت.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كاریگەری ئەم شەپۆلە دابارینەی كە تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، ئەمشەویش بەردەوام دەبێت و بەشێوەی نمەباران لە ناوچە جیاجیاكاندا هەندێكجار ئەگەری گۆڕانی بۆ تاوە باران هەیە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ناوچەكانی باشوور و رۆژئاوای شاری هەولێر پێشبینی لێزمە باران و بروسكە دەكرێت و لە كاتەكانی بەرەبەیاندا كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.
بڕی بارانی 12 كاتژمێری رابردووی ئەمڕۆی بە ملیمەتر:-
ئاكرێ 15 ملیمەتر
بامەڕنی 32.4 ملیمەتر
بازیان 8.8 ملیمەتر
دەربەند 13.8 ملیمەتر
دوكان 2.6 ملیمەتر
حاجی ئۆمەران 9.6 ملیمەتر
هەلەبجە 8 ملیمەتر
هەلشۆ 13.4 ملیمەتر
كەلار 4 ملیمەتر
كانی ماسی 24.2 ملیمەتر
مانگیش 28.8 ملیمەتر
مەیدان 10.8 ملیمەتر
سۆران 5.2 ملیمەتر
هەولێر : دڵۆپ
سلێمانی 22 ملیمەتر
دهۆك 9.3 ملیمەتر
كەركوك : دڵۆپ
زاخۆ 11 ملیمەتر
چەمچەمال 1.8 ملیمەتر
شەمامك 0.4 ملیمەتر
دووز دڵۆپ
خانەقین دڵۆپ