330 مێگاواتی دیکە بۆ كارەبای هەرێم زیادبوون

بەڕێوەبەری گشتیی بەرھەمھێنانی کارەبای ھەرێمی کوردستان دەڵێت، 330 مێگاواتی دیکە بۆ كارەبای هەرێم زیادبوون، بەوەش بەرهەمی كارەبا سێ ھەزار و نزیکەی 600 مێگاواتە.

پێشڕەو نوری سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی بەرھەمھێنانی کارەبای ھەرێمی کوردستان دەڵێت، بەرھەمھێنانی کارەبا بەردەوام لە زیادبووندایە و ئێستا 330 مێگاواتی دیکە زیادبوون، بەوەش ھەرێمی کوردستان بووەتە خاوەنی سێ ھەزار و نزیکەی 600 مێگاوات کارەبا.

بەڕێوەبەری گشتیی بەرھەمھێنانی کارەبا ئاشكرایكرد، “بەرھەمی کارەبای نیشتمانی زیادبووە، لە وێستگەی گازی سلێمانی یەکەیەکمان کەوتووەتەکار و توانای بەرھەمھێنانی 125 مێگاوات کارەبای ھەیە، یەکەیەکی دیکەمان لە ھەمان وێستگە کەوتووەتەکار لە کۆمپانیای ماس و لە وێستگەی خەباتیش 125 مێگاواتی دیکە زیادبوون، بۆیە کۆی گشتیی نزیکەی 330 مێگاوات کارەبا زیادبووو”.

پێشڕەو نوری ڕایگەیاند، “بەو زیادبوونەی ئەمدواییە، ئێستا ھەرێمی کوردستان خاوەنی سێ ھەزار و نزیکەی 600 مێگاوات کارەبایە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی سەبارەت بە شەقامی 100 مەتری ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەک سەبارەت بە کردنەوەی قۆناغی یەکەمی شەقامی 100 مەتری بڵاودەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئێستادا…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان چیرۆکی تراژیدیی رووداوەکانی هاتوچۆی رێگای شارەکە دەگێڕێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان داوا لە شۆفێران دەکات خێرایی کەمبکەنەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکە لە زاری کارمەندێکی ئێشکگرییەوە چیرۆکە تراژیدییەکانی رۆژانەی سەر…
Total
0
Share