(ڤیدیۆ) فه‌ره‌نسا و ئوسترالیا بلیتی (16)ی مۆندیالیان بڕی

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌‌، یارییه‌کانی گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی مۆندیال له‌سه‌ر ئاستی گرووپی چواره‌م ئه‌نجامدران، هه‌ڵبژارده‌کانی فه‌ره‌نسا و ئوسترالیا به‌ پله‌ی یه‌که‌م و دووه‌م سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی (16) به‌ده‌ستهێنا.

هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا ‌له‌ یاریگای (استاد االمدینه‌ التعلیمیه‌) سێیه‌م یاریی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی مۆندیالی 2022ی به‌رامبه‌ر تونس ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی “هه‌ڵۆکانی قه‌رتاج” کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی تونس له‌ خوله‌کی 58 له‌لایه‌ن وه‌هبی خه‌زری-یه‌وه‌‌‌‌‌‌‌ تۆمارکرا.

له‌ یارییه‌کی دیکه‌ی هه‌مان کۆمه‌ڵه‌دا، هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالیا به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێبه‌رامبه‌ر له‌ هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارکی برده‌وه‌.

گۆڵه‌که‌ی ئوسترالیا له‌ خوله‌کی 60 له‌لایه‌ن ماتیۆ لیکی-یه‌وه‌‌ تۆمارکرا.

به‌پێی کۆتا ئه‌نجامی کۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م، هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا به‌ کۆکردنه‌وه‌ی حه‌وت خاڵ و ئوسترالیا به‌ کۆکردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ به‌ پله‌کانی یه‌که‌م و دووه‌م بۆ قۆناغی (16)ی مۆندیالی قه‌ته‌ر سه‌رکه‌وتن، هه‌ڵبژارده‌کانی دانیمارک و تونس-یش ماڵئاواییان له‌ پاڵه‌وانێتییه‌که‌ کرد.

بابەتی پێشتر

ئەو ژنەی بە زمانە توندەکەی ناوبانگی دەرکردووە

بابەتی دواتر

سلێمانی: لە حەوت مانگدا 300 هەزار مەتر دووجا قیرتاو كراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share