یۆڤانتۆس گرێبەستی لەگەڵ فلاهۆڤیچ واژوكرد

دۆسان فلاهۆڤیچی سڕبی، گەیشتە تۆرینۆ و پشكنینی پزیشكی بە سەركەوتووی ئەنجامدا.

پێگەی فەرمی یانەی یۆڤانتۆس وێنەی فلاهۆڤیچی بڵاوكردۆتەوە لەكاتی گەیشتنی بە بارەگای یانەكەدا.

بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكان بێت، فلاهۆڤیچ بە 75 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ڕیزەكانی یۆڤانتۆسەوە كردووە.

گرێبەستی فلاهۆڤیچ بۆ چوار ساڵەو موچەی ساڵانەكەشی 7 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

پێشبینی دەكرێت فلاهۆڤیچ درێسی ژمارە 7 لەبەربكات كە پێشتر لەبەری كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالیدا بوو.

بابەتی پێشتر

هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی بەغداد کاردانەوەی لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

ئاداما تراوری گەیشتە بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share