هەڵوێستی مباپێ، لیڤەرپوڵی خستووەتە ئامادەباشییەوە

هەڵوێستی کیلیان مباپێی فەرەنسی سەبارەت بە نوێ نەکردنەوەی بۆندەکەی، ناسڕ خلێفی سەرۆکی پاریس سان جێرمان ناچارکردووە لەگەڵ محەممەد سەڵاح دانوستاندن بکات.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ” planetepsg”ی تایبەت بە هەواڵەکانی یانەی پاریس سان جێرمان، ناسڕ خلێفی سەرمایەداری قەتەری و خاوەنی پاریس سان جێرمان لە مەغریب چاوی بە محەممەد سەڵاح کەوتووە، لە کاتێکدا یاریزانەکەی میسڕ سەرقاڵە بە ئامادەکارییە نیودەوڵەتییەکانەوە.

خلێفی پردی پەیوەندی لەگەڵ سەڵاح پێکهێناوە و بیر لەوە دەکاتەوە بیکاتە جێگرەوەی کیلیان مباپێ یاخود نێیمار، ئەم هەنگاوەش ئیدارەی لیڤەرپوڵی توڕەکردووە.

لەو بارەیەوە ڕوبی فاولەری ئەفسانەی “ڕێدز” لە ستوونێکدا کە بۆ ڕۆژنامەی “دەیلی میرەر”ی نووسیوە، هۆشداری بە ئیدارەی پاریس دەدات لە تێکدانی ماڵی لیڤەرپوڵ و هەوڵدان بۆ پەلکێشکردنی سەڵاح بە هێزی پارە.

بابەتی پێشتر

لە گەرمیان ئۆتۆمبێلێکی حکومی منداڵێک دەکات بەژێرەوە

بابەتی دواتر

بۆ جاری 12-یەم پەرلەمانی لوبنان لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری وڵاتەکە شکستیهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share