بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە خوێندنگەیەکی ئایینی لە باکوری ئەفغانستان روویدا و لە ئەنجامدا دەیان کەس کوژران و برینداربوون.
میدیاکانی ئەفغانستان بڵاویانکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە تەقینەوەیەک لە خوێندنگەیەکی ئاینی ناوچای سامانجانی باکوری ئەفغانستان روویدا و لە ئەنجامدا لانی کەم 23 کەس مردن و 30 دیکەش برینداربوون”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “تەقینەوەکە لە کاتی نوێژدا بووە و تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی رانەگەیاندووە”.