پاریس بۆ فرۆشتن

ناسڕ خلێفیی سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان، بڕیاریداوە بەشێک لە پشکەکانی یانەکە بفرۆشێت.

لە چاوپێکەوتنێکدا خلێفی بە “فاینانشیال تایمز”ی ڕاگەیاندووە، “دەمانەوێت بە ڕووی وەبەرهێنەران و جیهاندا بکرێینەوە، بڕیارمانداوە بەشێک لە پشکەکانی یانە بە نزیکی ڕێژەی لەسەددا 15 بفرۆشین، ئەوەش دوورکەوتنەوە نییە لە وەبەرهێنان لە پاریس، بەڵکو تاوەکو چەندین ساڵی دیکە لێرە بەردەوام دەبین.”

سەرچاوەکە جەختی لەوە کردووەتەوە، کە بەهای پاریس لەلایەن سەرۆکایەتی یانەوە بە چوار ملیار یورۆ خەمڵێنراوە، کە زیاترە لە نرخی چێڵسی و زۆرینەی یانەکانی جیهان، ئەم هەنگاوەش لەپێناو ئەوەدایە لە وەرزی داهاتووەوە کامپێکی نوێ و مۆدێرنتر لەوەی ئێستا بکەنەوە، هەروەها بۆ داهاتووش یاریگایەکی گەورەتر لە پارک دی فرانس بونیادبنێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوورخستنه‌وه‌؟! سۆڵشایه‌ر له‌ ڤان خال و مۆیس باشتره‌ و نزیکی مۆرینیۆیه‌

ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ گودیسۆن پارک یارییه‌کی به‌هێز به‌رانبه‌ر یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن ئه‌نجامده‌دات، ئه‌نجامی یارییه‌که‌ش کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر…
Total
0
Share