لە ژاپۆن یەختێك بە 26 سەرنشینەوە ونبوو

پۆلیسی ژاپۆن ئاشكرایكرد، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەلەمێكی گەشتیاری بە 26 سەرنشینەوە لە هوكایدو ونبووە.

پۆلیسی كەناراوەكانی ژاپۆن بە میدیای وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، تیمی یەختی “كادزو 1” دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی ئاگاداركردووەتەوە لەوەی ئاو چووەتە ناو یەختەكە و لە ژێرئاكەوتن نزیكبووەتەوە.

بەپێی وتەی پۆلیسی كەناراوەكانی ژاپۆن، یەختەكە لە نزیك نیمچە دوورگەی شیریتوكو لە ناوچەی هوكایدو بووە و 26 سەرنشینی هەڵگرتووە كە 24یان گەشتیارن و لەنێویاندا دوو منداڵ هەن، لەگەڵ تیمی بەڕێوەبردنی یەختەكە كە دوو كەسن.

میدیای ژاپۆنی دەڵێت، تا ئێستا چارەنووسی كەشتییەكە و سەرنشینەكانی نادیارە و گەڕان بە هێلیكۆپتەر و بەلەم بەدوایاندا بێئەنجام بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆیەکی نوێ بەڵگەیە دژی ڕوسیا.. گوللـەبارانکردنی ژمارەیەک ئۆکرانی لەلایەن سەربازانی ڕوسیاوە

  ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر گرتە ڤیدیۆییەکی بڵاوکردووەتەوە کە بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر گوللـەبارانکردنی ژمارەیەک ئۆکرانی…
Total
0
Share