مەرجی بوونی کارتی نێودەوڵەتیی خۆڤاكسینكردن لەسەر گەشتیاران هەڵگیرا.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق، بە بڕیارێك مەرجی بوونی کارتی نێودەوڵەتیی خۆڤاكسینكردن دژ بە كۆرۆنای لەسەر گەشتیاران بۆ ناوەوە و دەرەوەی عێراق هەڵوەشاندنەوە.
لە راگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردەوە، وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەگەڵ ئاشكراكردنی بڕیارە نوێیەكەدا رایگەیاندووە، بەستنی دەمامک سەرپشكانەیە و هاوڵاتییان و گەشتیاران بە خواستی خۆیان دەتوانن دەمامك بەكاربهێنن یاخود بە پێچەوانەوە.