زەوی بەسەر فەرمانبەرانی دوو وەزارەتدا دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەری راگەیاندن لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەردەوامە و دەشڵێت، “وەزارەتەكانی كارەبا و كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی ناوەكانیان گەڕاوەتەوە و لە داهاتوویەكی نزیكدا تیروپشك بۆ ناوەكانیان دەكرێت”.

زەردەشت رەفیق بەڕێوەبەری راگەیاندن لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، پڕۆسەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەردەوامە و ئەركی شارەوانییە دوای گەڕانەوەی ناوی فەرمانبەران زەوی بۆ فەرمانبەران دابینبكات كە زەوی ئامادەكراو هەیە و دوای وردبینیكردن لە ناوەكانیان زەوی بە فەرمانبەران دەدرێت.

وتیشی، “وەزارەتەكانی كارەبا و كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی ناوەكانیان گەڕاوەتەوە و لە داهاتوویەكی نزیكدا تیروپشك بۆ ناوی فەرمانبەران دەكرێت و زەوییان پێدەدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سایلۆی سلێمانی: ڕۆژانی هەینی و شەممە دەرگامان بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران کراوەیە

سایلۆی سلێمانی ئاگادارییەکی گرنگ و بەپەلەی ئاراستەی سەرجەم جوتیارانی دەڤەرەکە کردەوە سەبارەت بە بەردەوامبوونی پرۆسەی وەرگرتنی بەرهەمی ئەمساڵیان.…
Total
0
Share