تەندروستیی جیهانی: لە مانگی رابردوودا 10 هەزار کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاویکردەوە، تا ئێستا ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسییە لەسەر جیهان و تەنها لە مانگی رابردوودا 10 هەزار کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

رێخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرایکرد، بەپێی ئەو داتایانەی لە سەرچاوە جیاوازەکانەوە بەدەستمان گەیشتووە لە مانگی رابردوودا بەهۆی ئەو کۆبوونەوانەی لە رێورەسمەکانی سەری ساڵ لەسەرانسەری جیهان ئەنجامدراون گۆڕاوی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوبووەتەوە.

تیدرۆس گبریسوس بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، راستە کۆرۆنا وەک دۆخی لەناکاوی تەندروستیی جیهانی نەگەڕاوەتەوە بەڵام هێشتا لە بڵاوبوونەوەدایە و مەترسی لەسەر ژیانی هەزاران کەس دروستدەکات.

لە مانگی رابردوودا 10 هەزار کەس لە جیهاندا بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە، رێژەی ئەو کەسانەی کە داخڵی نەخۆشخانە کراون بەڕێژەی %42 و رێژەی ئەوانەی رەوانەی بەشی چاودێری چڕ کراون بە ڕێژەی 62% بەراورد بە مانگی پێشووتر بەرزبووەتەوە.

بابەتی پێشتر

لە بەغداد کەسێک کە خۆی وەک لیوا ناساندبوو دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

شارەزایەك: گواستنەوەی دەریایی لە دەریای سوور لە هەرەسهێناندایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share