ئایا پیاوان تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبن؟

هەرچەندە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک حاڵەتێكە کەمتر باسدەکرێت بەراوردە بە شێرپەنجەی مەمک لە ژناندا، بەڵام شارەزایانی بواری پزیشکی دەڵێن پیاوان رێژەی 1% ی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک پێکدەهێنن.

پزیشکان دەڵێن، لە هەر 726 پیاوێک یەکێکیان تووشی شێرپەنجەی مەمک دەبێت، بەڵام کێشە گەورەکە لەوەدایە زۆرینەی جار پیاوان هیچ نیشانەیەکی تووشبوونیان تێدانییە، یان وەک ژنان گرنگی بە پشکنینەکان نادەن.

بەپێی ئامارەکان، 40% ی تووشبووانی شێرپەنجەی مەمک لە پیاواندا لە قۆناغەکانی سێ و چوار ئاشکرادەبن، کە ئەمەش وادەکان چارەسەرییەکانی قورسترببن.

بە وتەی شارەزایانی بواری پزیشکی، پیاوان ئەگەر هەستیان بە گۆڕانی قەبارە یان رەنگی مەمکیان کرد یان هەر جۆرە دەردراوێکیان لە مەمکیاندا هەبوو پێویستە بە زووترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکێکی پسپۆڕ: خواردنەوەی چای گەرم لە هاویندا یارمەتی کەمکردنەوەی تینویەتی دەدات بەمەرجێک لە شوێنێکی کراوە بخورێتەوە

دکتۆر کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک دەڵێت، خواردنەوەی چای گەرم لە هاویندا لە کاتێکدا پلەی گەرمی بەرزە،…
Total
0
Share