کریستیانۆ و نەسڕ؟ گاری نیڤیڵ بەم ئامۆژگارییە ئاشتی دەکاتەوە..

کریستیانۆ هەنگاوێکی دیکە لە یانەی نەسڕی سعوودی نزیکبووەتەوە، شرۆڤەکارێکی بەریتانیش داوای لێدەکات لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دوورنەکەوێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، کریستیانۆ بە تێچووی 200 ملیۆن یورۆ بۆ ماوەی دوو وەرز لە یانەی نەسڕی سعوودی نزیکبووەتەوە، یانە عەرەبییەکە لە ڕووی یاساییەوە هەنگاویناوە و چاوەروانی وەڵامی “دۆن” دەکات.

گاری نیڤڵ، شرۆڤەکاری “سکای سپۆرت” کە لە ماوەی ڕابردوودا دژایەتییەکی توندی ئەفسانە پۆرتوگالییەکەی کردووە، ڕایگەیاندووە، “بە کریستیانۆ دەڵێم لە ئەوروپا بەردەوامبە، لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بمێنەرەوە و بیسەلمێنە ئەوەی لە مانچستەر یونایتد ڕوویدا هەڵەیەک بوو، پێموایە لە توانایدایە چوار تا پێنج ساڵی دیکە بە ئاست بەرزییەوە بەردەوامبێت، لەو وەرزانەدا 15 بۆ 20 گۆڵ دەکات و هەمووان دەڵێن، بۆچی وامانکرد لە یونایتد بڕوات؟! دڵنیام خۆی بەو جۆرە بیردەکاتەوە.”

بابەتی پێشتر

ئاسانكارییەكی نوێ بۆ ئەوانەی گەشتی دەرەوەی وڵات دەكەن

بابەتی دواتر

"هۆڵەندا نابێتە پاڵەوان و ئەم چوار هەڵبژاردەیە پاڵێوراون"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share