راپۆرتێک: لە هەر چوار کچە سەربازێکی ئیسرائیل یەکیان رووبەڕووی دەستدرێژی دەبێتەوە

راپۆرتێک ئاشکرای دەکات، لە هەر چوار کچە سەربازی ئیسرائیلی کە خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ دەکەن لە هێزەکانی پۆلیس و خزمەتی زیندانیانی ئیسرائیل یەکێکیان رووبەڕووی دەستدرێژی دەبێتەوە.

بە پێی راپۆرتێک کە لە لایەن دەستەی چاودێری حکومەتی ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە، ” لە هەر چوار کچە سەربازی ئیسرائیلی کە خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ دەکەن لە هێزەکانی پۆلیس و خزمەتی زیندانیانی ئیسرائیل یەکێکیان رووبەڕووی دەستدرێژی دەبێتەوە و  لەگەڵ هەڵمەتە بەردەوامەکان بۆ پاراستنی کچە سەربازەکان لە هاوکارە پیاوەکانیان و تەنانەت لە زیندانیانیش حاڵەتەکانی دەستدرێژی بۆ سەریان بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە”.

راپۆرتەکەدا لەسەر بنەمای راپۆرتە رۆژنامەوانییەکانی ئیسرائیل ئەنجامدراون کە ساڵی پار بڵاوکرابوونەوە کە چەند کچە پاسەوانێکی ئیسرائیلی لە لایەن زیندانییە فەلەستینییەکانەوە دەستدرێژی سێکسیان کراوەتە سەر.

هاوکات هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە، “پێشلێلکردنی مافی کچە پۆلیس و سەربازەکان لە گێچەڵێکی زارەکی دەستپێدەکات و بە دەستدرێژی سێکسی کۆتاییان دێت.

ئەوەش ئاشکراکراوە، “کچە بەسەربازگیراوەکان لە لایەن ئەفسەرانی زیندانەکان و زیندانییە ئەمنییەکانەوە گێچەڵیان پێدەکرێت و خاڵە لاوازەکانیان دەقۆزرێنەوە و بەکاردەهێنرێن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە هەموو شێوەیەك دژی ئەو هەوڵانە دەوەستینەوە كە دەیانەوێت بەربەست لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دروستبكەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە واشنتن لەگەڵ برێت مەكگۆرك، رێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی…
Total
0
Share