نرخی نەوت بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزی

بەهۆی هەڕەشەکانی ترەمپ بۆ سەپاندنی باجی گومرگیی زیاتر بەسەر چیندا و سەرکەوتنی رێککەوتنی ئاشتی لە غەززە، بەهای نەوت دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 62 دۆلار و 17 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و 4.68%ی بەهاکەی لەدەستداوە، هاوکات بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا بە 58 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و 4.24%ی بەهاکەی لەدەستداوە.

بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرزی بەریتانی، دابەزینی بەهای نەوت بەهۆی دوو هۆکاری سەرەکییەوە، یەکەم، هەڕەشەکانی ترەمپ بۆ زیادکردنی رێژەی باجی گومرگیی سەپێندراو بەسەر چیندا بە رێژەی %100، دووەم، رێککەوتنی ئاشتی و نەمانی گرژییە سیاسی و سەربازییەکانە لە غەززە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ بۆ نیویۆرک پۆست: ڕەنگە گەڕی دووەمی دانوستانەکان لەگەڵ ئـ.ـێران ڕۆژی هەینی ئەنجامبدرێت

دۆناڵد ترەمپ ڕایدەگەیەنێت، ڕەنگە لە سێ ڕۆژی داهاتوودا دانوستانەکان دەستپێبکەنەوە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆستی…
Total
0
Share