لە رووداوێکدا 27 کرێکار بوونە قوربانی

لە رۆژی جیهانی کرێکاراندا لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە ئیسپانیا دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا و 25 ی دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ دووشەممە دەزگای فریاکەوتنی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، “رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان لە نزیک ناوچەی هویلڤا روویداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پاسەکە 34 کرێکاری کشتوکاڵیی مەغریبی هەڵگرتووە و بەرەو شوێنی کارکردنیان بەڕێکەوتوون، لە رووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە، 25 ی دیکەش برینداربوون کە برینی حەوتیان سەختە”.

ناوچەی هویلڤا لە ئیسپانیا بەرهەمی ئەمساڵی %90 ی دەوڵەتانی یەکێتیی ئەوروپای هەبووە، بۆ بەڕێوەبردنی ئەم کارەش ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاری مەغریبی روو لەو وڵاتە دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە پنتاگۆن جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پنتاگۆن لەگەڵ دانیال شاپیرۆ، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ…
Total
0
Share