25 ملیۆن دینار قەرز دەدرێت بە بێكاران

بڕی 25 ملیۆن دینار قەرز دەدرێت بەو هاوڵاتییانەی دەیانەوێت پڕۆژەی ئابوریی خۆیان دابمەزرێنن و مەرجەكانی ئاشكراكران.

بانكی رافیدەین ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، قەرز بۆ پڕۆژەی بچووك دەدەن بە هاوڵاتییان و كاسبكاران و لە ماوەی شەش ساڵدا وەردەگیرێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوی بانكەكە، رێژەی سوودی سەر قەرزەكە 6%ـە و دوای شەش ساڵ لە سوودمەندبوو وەردەگیرێتەوە، ئەگەر كەسی سوودمەندبوو نەیتوانی لەو ماوەیەدا قەرزەكە پاكتاوبكات، سێ مانگی دیكەی بۆ درێژدەكرێتەوە.

لە راگەیەندراوەكەیدا بانكی رافیدەین دەڵێت، هاوڵاتییان دەتوانن لە ئەمڕۆوە مامەڵە پێشكەش بە لقەكانی بانكەكە بكەن بۆ وەرگرتنی قەرزی 25 ملیۆن دیناری.

بابەتی پێشتر

گەشتی زانستیی خوێندنگەکان راگیرا

بابەتی دواتر

سودانی گەیشتە تاران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share