بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات و لە بەشێکیشیدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسای کار لە هەرێمی کوردستان بکرێت.
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بڵاویکردووەتەوە، “به‌پێی حوكمی مادده‌ی پێنجەم و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی 16و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی 18 و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی 20 و مادده‌كانی 47-48 و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی 52 و ماددەكانی (54-55-56-57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ دانیشتنی ژمارە 14 ی ئاسایی”.
بە پێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، دەنگ لەسەر پرۆژە یاساکانی پێشنیازە یاسای (پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، پێشنیازە یاسای (بەركاركردنی یاسای فیدڕاڵیی واژۆی ئەلیكتڕۆنی و مامەڵە ئەلیكتڕۆنییەكان ژمارە 78ی ساڵی 2012)، پڕۆژەیاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف، ژمارە 64 ی ساڵی 1966ی هەمواركراو لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ئەنجوومەنی شورای هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە 14ی ساڵی 2008) دەدرێت”.
هاوکات بڕیارە لە بڕگەی کۆتایی دانیشتنەکەدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژەیاسای (كار لە هەرێمی كوردستان) دەکرێت.