گەورەترین بورکانی جیهان لە دوای 40 ساڵ چالاکبووەوە

بورکانی ماونا لوا کە بە گەورەترین بورکانی جیهان ناودەبرێت لە بەیانی ئەمڕۆوە دەستی بە تەقینەوە کردووە و مەترسی لەسەر دانیشتوانی ناوچەی هاوای دروستکردووە.

دەستەی رووپێوی جیۆلۆجی ئەمریکا بڵاویکردەوە، “لە دوای چل ساڵ لە هێوربوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممە جارێکی دیکە بورکانی ماونا لوا لە ناوچەی هاوای دەستی بە تەقینەوە کردووە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “تا ئێستا ماددە دەردراوەکانی بورکانەکە زیانی بۆ ناوچەکانی دەوروبەری نەبووە، بەڵام هەڵکردنی با دەبێتە هۆی گواستنەوەی غازە دەردراوەکانی، بۆیە داوا لە دانیشتوانی ناوچەکە کراوە، پابەندبن بەو رێنماییانەی لە لایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە پێیان دەدرێت”.

ئاشکراشی کردووە، “لە ئێستادا ناتوانرێت هیچ گەشتێکی ئاسمانی لە ناوچەکە ئەنجامبدرێت، پێویستە هۆشدارییەکان بە هەند وەربگیرێن، بە دوور نازاندرێت لە ماوەیەکی زۆر کەمدا چالاکی بورکانەکە خێرا و بەهێزبێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆشداریی لە بەردەوامی توانەوەی بەستەڵەكەكانی جەمسەری باكوور دەدرێت
ئەمساڵ كەمیكردووە

زاناکانی ناوەندی نیشتمانیی ئاماری بەستەڵەک و بەفر (NSIDC) لە ئەمریکا ئاشكرایدەكەن، توانەوەی بەستەڵەکی دەریای جەمسەریی باکوور لەساڵی 2021دا…
زیاتر ببینە

لێزمەباران و هەورەبروسكە بەڕێوەن.. كەشوهەوای 72 كاتژمێری داهاتوو ئاشكرادەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان پشبینیی كەشوهەوای 72 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە. لە ڕاگەیەندراوێكدا كەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە،…
Total
0
Share