(ڤیدیۆ) سێلیساو به‌ زه‌حمه‌ت سویسرای تێپه‌ڕاند و بلیتی (16)ی مۆندیالی بڕی

ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌‌، گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له‌ قه‌ته‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو، هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر سویسرا تۆمارکرد.

هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل ‌له‌ یاریگای (استاد 974) دووه‌م یاریی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی مۆندیالی 2022ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌ستێره‌کانی سێلیساو کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی به‌ڕازیل له‌ خوله‌کی 83 له‌لایه‌ن کاسیمێرۆ-وه‌‌‌ تۆمارکرا، به‌ شێوه‌یه‌کی گشتی به‌ڕازیلییه‌کان توانیان باڵاده‌ستی نیشانبده‌ن و له‌ هه‌ردوو تایمی یارییه‌که‌دا کۆنتڕۆڵی یاریگا بکه‌ن.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل به‌ کۆکردنه‌وه‌ی شه‌ش خاڵ پله‌ی یه‌که‌می گرووپی حه‌وته‌م و سه‌رکه‌وتنی بۆ قۆناغی (16) مسۆگه‌رکرد، له‌ به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا به‌ سێ خاڵه‌وه‌ چووه‌ پله‌ی دووه‌م، له‌ هه‌مان کۆمه‌ڵه‌دا هه‌ڵبژارده‌کانی کامیرۆن و سڕبیا به‌ یه‌ک خاڵه‌وه‌ ده‌که‌ونه‌ پله‌کانی سێیه‌م و چواره‌مه‌وه‌.

بابەتی پێشتر

خالید شوانی: لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی ماددەی 140 دروستكرایەوە

بابەتی دواتر

گەورەترین بورکانی جیهان لە دوای 40 ساڵ چالاکبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share