مۆرینیۆ لە تواناکانی زانیۆلۆ بێبەشدەبێت

بەهۆی پێکانەوە، نیکۆلۆ زانیۆلۆ-ی ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی ڕۆما بۆ دوو ڕووبەڕووبوونەوەی کالچیۆ دووردەکەوێتەوە.

ماڵپەڕی فوتبۆڵ ئیتاڵیا ئاشکرایکردووە، بەهۆی تووشبوونی بە پێکان لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەی گورگەکانی ڕۆما بەرامبەر یانەی یوڤانتۆس، نیکۆلۆ زانیۆلۆ چەند هەفتەیەک لە یاریکردن دادەبڕێت.

بەپێی زانیارییەکانی “کۆرێری دێلۆ سپۆرت”، بەهرەدارەکەی ئیتاڵیا لە ڕووبەڕووبوونەوەکانی ناپۆلی و پاشان کالیەری ناتوانێت بەشداریبکات، لە هەردوو یارییەکەدا مۆرینیۆ ناچاردەبێت پلانەکانی بگۆڕێت، یاخود یاریزانێکی جێگرەوە بۆ پێگەکەی تەرخانبکات، بڕیاریشە لە 31ی تشرینی یەکەم لە ڕووبەڕووبوونەوەی بەرامبەر میلان بگەڕێتەوە و بەشداریبکات.

زانیۆلۆ لەم وەرزەدا حەوت ڕووبەڕووبوونەوەی خولی پلە یەکی ئیتاڵیای ئەنجامداوە، تەنها گۆڵێکی ڕەخساندووە، یەکەم گۆڵی لە پاڵاوتنەکانی خولی کۆنفرانسی ئەوروپی بەرامبەر یانەی ترابزۆن سپۆر تۆمارکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئه‌رجه‌نتین و پۆڵه‌ندا له‌ کۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م بۆ قۆناغی (16) سه‌رکه‌وتن

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌‌، یارییه‌کانی گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی مۆندیال له‌سه‌ر ئاستی گرووپی سێیه‌م ئه‌نجامدران، هه‌ڵبژارده‌کانی ئه‌رجه‌نتین و پۆڵه‌ندا به‌…
Total
0
Share