بەغداد لێكۆڵینەوە لە پارەی ئەو كەسانە دەكات كە لە بانکی شیمال “خراپ بەکارهێنراون و بەهەدەردراون”.
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “پاش بەدواداچوون بۆ داوای ئەو خاوەن پارانەی بانکی شیمال کە سەرمایەکەیان خراپ بەکارهێنراوە و بەهەدەردراوە، بانکی ناوەندی لە وەڵامدا ئاماژە بەوە دەکات لە 7/11/2022 لێكۆڵینەوە لە پرسی بەهەدەردانی پارە و سامانی بانکی شیمال دەستیپێکردووە”.
ئەو پەرلەمانتارە نووسیویەتی، بانكەكە دواتر لە ئەنجامەکەی ئاگاداریان دەکاتەوە و دەڵێت، “هەر کەس لەو بابەتە هۆکاربوو، بەپێی یاسای ژمارە 94ی ساڵی 2004 یاسای بانکەکان رێکاری بەرامبەر دەگیرێتەبەر”.