مەترسی لەسەر رێگای سلێمانی – دەربەندیخان سەریهەڵدایەوە

بەهۆی بارانبارینەوە ئاستەنگیی هاتوچۆ لەسەر رێگای سلێمانی – دەربەندیخان دروستبووە و ژمارەیەكی زۆری ئۆتۆمبێل گیریانخواردووە.

جاسم عەلی خان بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رێگای سلێمانی – دەربەندیخان و بە تایبەت رێگای سەرشاخی بەرانان كە كراوە بە جێگرەوەی رێگای ناو تونێلی دەربەندیخان، بەهۆی بارانبارینەوە گرفتی هاتوچۆی لەسەر دروستبووە.

ئاشكرایكرد، بەشێك لە هەردوو دیوی رێگاكە داڕماوە و بەهۆی رژانی سووتەمەنیی لە هەندێك بارهەڵگرەكانیشەوە، شەقامەكە خلیسك بووە و بە شێوەیەكی كاتی بۆ هاتوچۆكردن گونجاونییە و مەترسیدارە.

بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان لە لێدوانەكەیدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستای وتیشی، بەهۆی خلیسكبوونی بەشێكی شەقامی سەرشاخی بەرانانەوە، ژمارەیەك بارهەڵگر پەكیانكەوتووە و ناتوانن هاتوچۆبكەن و داوای لە شۆفێرانی بارهەڵگرەكان كرد لەم كاتەدا ئەو رێگایە بەكارنەهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لەهەر 24 کاتژمێرێکدا زیاتر لە 80 چارەخواز شوشتنەوەی گورچیلەیان بۆ ئەنجامدەدرێت

تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “لەهەر 24 کاتژمێرێکدا زیاتر لە 80 چارەخواز شوشتنەوەی گورچیلەیان بۆ ئەنجامدەدرێت”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: خۆراک کاریگەریی بەرچاوی لەسەر تەندروستیی جومگەکانی لەش هەیە

توێژینەوەیەک کە لەلایەن زانایانی ئوسترالیاوە ئەنجامدراوە ئاشکرایکردووە کە خۆراک کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر تەندروستیی جومگەکانی لەش هەیە. زاناکان، خۆراکی…
Total
0
Share