فراکسیۆنی گۆڕان لەبارەی ڤیدیۆی سزادراوانی بادینانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی ڤیدیۆی سزادراوانی بادینانەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، ئەوەی لە ڤیدیۆکاندا وتراوە لەگەڵ وتەکانی کاتی دادگایکردن جیاوازە.

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا لەسەر ئەو پرسە دەڵێت، ” چوار ئەندام لە نوێنەرانمان ئامادەی پڕۆسەی دادگاییکردنی کەیسی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی بادینان بوون ئەوەی لە دادگا گوێبیستی بوین و ئەوەی لە ڤیدیۆکاندا هەیە دژ بەیەکن”.

لە ڕاگەیەندراوەکەی فراکسیۆنی گۆڕاندا هاتووە، ” لەگەڵ ئەوەی مافی ئەوەمان نیە دەست وەربدەینە کاروباری  دادگاکان، ھەمیشە  داوا دەکەین دادگاکان سەربەخۆ بن ، بەڵام ئەوەی لە  دانیشتنەکانی دادگا گوێبیست بووین بە بەراورد بە دانپێدانانەکان کە لە ڕاگەیاندنەکان بڵاوکرایەوە،جیاوازی و دژیەکی زۆر دەبینین، بۆیە داوادەکەین لە کاتی پێداچونەوە  دا دادگا ڕەچاوی پڕەنسیپی دادپەروەری بکات  بەشێوەیەکی بێلایەنانە و دور لە گوشاری سیاسیەکان  بەکەیسەکەدا بچێتەوە، بڕیاری پێویستی لەبارەوە لێ بدرێت و “ئازاد بکرێن.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی ئازار، ڤیدیۆی “دانپێدانانی بەندکراوانی بادینان بڵاوکرایەوە” دواتر بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش ڕایانگەیاند کە ئەو ڤیدیۆیە بەبێ ئاگایی ئەوان بڵاوکراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەندرێن هیوا: نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار زیان بە فڕۆکەخانەی سلێمانی گەیشتووە

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار زیان بە فڕۆکەخانەی سلێمانی گەیشتووە”. هەندرێن هیوا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی…
زیاتر ببینە

لە هەولێر 26 بەنزینخانە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستكاریكردنی كوالیتییەكەی سزادران

پارێزگای هەولێر بڵاویكردووەتەوە، 26 بەنزینخانە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستكاریكردنی كوالیتییەكەی سزادراون. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێر تێیدا…
Total
0
Share