بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەو بەرنامەیەی پێشکەشمان کردووە لە پێناو پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریدایە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد چاویکەوت بە سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە.

لە دیدارێکدا گۆڕانکارییە سیاسییەکان و هەوڵەکانی سەرخستنی پڕۆژەی چاکسازی و پشتیوانیی لایەنە سیاسییەکان بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەت گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە یەکخستنی هەوڵەکان کردەوە لە پێناو دروستکردنی کۆدەنگیی نیشتمانی بۆ چارەسەرکردنی ریشەییانەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد و پاراستنی مافەکانی گەلی کورد لە چێوەی دەستووردا.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەکێتیی بۆ تەبایی و یەکهەڵوێستیی نێوان لایەنەکان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، ئامانجی ئێمە کاری پێکەوەیی و هەوڵدانە لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و بونیادنانی داهاتوویەکی پرشنگدار. ئەو بەرنامەیەش کە پێشکەشمان کردووە و خاڵەکانی لە کارنامەی حکومەتدا جێگیرکراون، لە پێناو بەدیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایەدایە کە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری، رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، یەکسانی و پارێزگاریکردن لە مافی هەموواندا خۆی دەبینێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرێبەستەكانیان لەگەڵ عێراق یارمەتیی تیرۆری داوە
فایزەر و ئەسترازێنیکا لە ئەمریكا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت

  دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەمریکا داوایەکی یاسایی لە دژی كۆمپانیاكانى ئەسترازێنیکا و ‏فایزەر و چه‌ند كۆمپانیایه‌كى تر زیندووکردەوە، گومان…
Total
0
Share