نووسینگەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە بەغداد دەکرێتەوە

سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، کردنەوەی نووسینگەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە بەغداد گرنگییەکی زۆری هەیە.

د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، کردنەوەی نووسینگەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لە بەغداد گرنگییەکی زۆری هەیە، چونکە بەغداد پایتەختی عێراقە و سەرجەم دامەزراوە گرنگەکان لێرەن، هەروەها سەرۆک مام جەلال لە دەستپێکی کاری سیاسیی خۆیەوە لە ساڵانی پەنجاکانەوە لە بەغداد بووە، تاوەکو ئەو کاتەی کە کـ.ـۆچی دوایی دەکات، بەغداد گرنگییەکی زۆری بۆ سەرۆک مام جەلال هەبووە.

وتیشی، سەرۆک مام جەلال پێگەیەکی زۆر گرنگی لە عێراقدا هەبووە، بۆیە مانەوەی ناو، ڕێباز و پەیامی سەرۆک مام جەلال  لە بەغداد گرنگییەکی زۆری بۆ ئێمە هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر كیمیابارانەكانی توركیا دژی پەكەكە دەباتە پەرلەمان و وەزارەتی دەرەوەی عێراق

لەسەر داوای پەرلەمانتارێك ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێم و لێکۆڵینەوە لەبەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو…
زیاتر ببینە

دانا عه‌بدولكه‌ریم: ئەگەر بومه‌له‌رزه‌ تا 5 پله‌ی رێخته‌ر لە كوردستان رووبدات زیانی زۆری نابێت

دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن دەڵێت، “ئەگەر تا پێنج پله‌ی رێخته‌ر بومه‌له‌رزه‌ لە كوردستان رووبدات، زیانی زۆری…
Total
0
Share