بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، بارانبارین بەردەوام دەبێت و شوێن و كاتەكانی دابارین ئاشكراكران.
كەشناسیی عێراق دەڵێت، دوای وەستانی بۆ ماوەیەكی كاتی، شەپۆلی بارانبارین بەردەوام دەبێت و زیاتر ناوچەكانی باكوور و خۆرئاوا دەگرێتەوە.
لەبارەی شەپۆلی بارانبارینەوە، سادق عەتییە شارەزای كەشناسی رایگەیاند، شەوی دووشەممە بارانبارین دەستپێدەكاتەوە و لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان هەندێك كات دەگۆڕێت بۆ لێزمەباران، بەڵام لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق نمەباران دەبێت.
بەپێی پێشبینییەكانی عەتییە، شەپۆلی بارانبارین تا رۆژی چوارشەممە لە ناوەڕاست و باشوور بەردەوام دەبێت، بەڵام لە شارەكانی هەرێمی كوردستان تا رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە باراندەبارێت و وتی، “نزمەپاڵەپەستۆیەك لە خۆرئاواوە روو لە عێراق دەكات و هاوكاتی بارانبارین، هەورەبروسكەی لەگەڵدا دەبێت”.