نرخی كیلۆیەك دومەڵان گەیشتە نزیكەی 300 هەزار دینار

دومەڵانی خۆماڵی لە كوەیت گرانترین جۆری دومەڵانە و نرخی كیلۆیەكی گەیشتە نزیكەی 300 هەزار دینار.

بەپێی میدیای كوەیتی، بەهۆی كەمیی دومەڵان و دەستپێنەكردنی وەرزی دەركەوتنی لە گشت ناوچەكاندا، ئەمساڵ نرخی دومەڵان بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەیەكی بەرز زیادیكردووە.

ئاشكرایانكردووە، نرخی كیلۆگرامێك دومەڵانی سعودی لە نێوان 15 – 20 دیناری كوەیتیدایە كە دەكاتە نزیكەی 100 هەزار دیناری عێراقی، بەڵام گرانترین جۆری دومەڵان لە كوەیت دومەڵانی عێراقییە.

سەبارەت بە نرخی دومەڵانی عێراقی لە كوەیت، میدیای ئەو وڵاتە دەڵێت، نرخی كیلۆگرامێك دومەڵانی عێراقیی دەنك گەورە لە نێوان 40 – 55 دیناری كوەیتیدایە كە نزیكەی 300 هەزار دیناری عێراقی دەكات و كیلۆگرامێك دومەڵانی ورد بە 20 – 40 دیناری كوەیتییە.

بابەتی پێشتر

هەولێر.. چەند كەسێك دەستگیركران كە هاوڵاتییەكیان ڕفاندووە و ئۆتۆمبێلەكەشیان دزیوە

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی بۆ نۆژەنكردنەوەی پارك و باخچەكان دەستپێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share