هەشت هەزار شوقە بۆ كرێنشینانی سلێمانی دروستدەكرێن

پڕۆژەی دروستکردنی هەشت هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە سلێمانی بۆ کرێنشینان دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە و بڕیارە بەمنزیکانە دەستپێبكات.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، زەوی بۆ دروستكردنی شوقەی كرێنشینان دیاریكراوە و دەست بە کارەکانی پڕۆژەكە دەکرێت، نرخی هەر شوقەیەكیش نزیكەی 30 هەزار دۆلار دەبێت.

پێشتر لەیلا عومەر سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاندبوو، هەشت هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كرێنشینان لە پارێزگای سلێمانی دروستدەكرێن و زەوی بۆ دروستكردنیان دیاریكراوە.

لەبارەی شوێنی پڕۆژەكانەوە، سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی ئاشكرایكرد، لە تانجەرۆ و تاسڵوجە زەوی بۆ شوقەی كرێنشینان دیاریكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە ئاستی هەماهەنگی لە نێوان هێزەکانی هەرێم و عێراق و هاوپەیمانان زیاتر بکرێت

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، “پێویستە ئاستی هەماهەنگی و لێکتێگەیشتن لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی کوردستان و عێراق لەگەڵ هاوپەیمانان زیاتر بکرێت”.…
Total
0
Share