لافاو زیانی بە 12 ماڵ و 11 ئۆتۆمبێل لە دهۆك گەیاندووە

لافاوەكەی شەوی رابردووی دهۆك زیانی بە ماڵی 12 هاوڵاتی و 11 ئۆتۆمبێل گەیاندووە، بەرگریی شارستانییش روونكردنەوە دەدات.

شەوی رابردوو بەهۆی لێزمەبارانەوە لافاو لە ناوشاری دهۆك روویدا و زیانی ماددیی لێكەوتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی دهۆك ئاشكرایكرد، بەهۆی لافاوەكەی شەوی رابردووەوە، ئاو چووەتە ناو ماڵی 12 هاوڵاتی و و 11 ئۆتۆمبێل زیانیان بەركەوتووە.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی دهۆك، لافاوەكە زیانی گیانیی لێنەكەوتووەتەوە و زیانەكان تەنها ماڵی بوون.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە یەك ملیار دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی دوكان خەرجدەكرێت

بابەتی دواتر

سودانی 180 ملیار دیناری دزراو دەگەڕێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share