سودانی 180 ملیار دیناری دزراو دەگەڕێنێتەوە

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، گەڕاندنەوەی 180 ملیار دیناری دزراو رادەگەیەنێت.

بڕیارە ئەمشەو محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گەڕاندنەوەی 180 ملیار دینار لەو پارانەی لە كەیسی ناسراو بە “دزیی سەدە” دزرابوون ئاشكرابكات.

بەپێی میدیای عێراقی، لە سەردانەكەی چەند رۆژی رابردوویدا بۆ ئوردن، سەرۆك وەزیرانی عێراق پارەكانی لەو وڵاتە گەڕاندووەتەوە و رێكارەكانی وەرگرتنەوەیان تەواوبوون و لە چەند كاتژمێری داهاتوودا سودانی رایدەگەیەنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غەریب ئەحمەد: بەغداد تائێستاش پێیوایە هەرێم پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ نەکردووە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەغداد تائێستاش پێیوایە هەرێم پابەندییەکانی خۆی وەکو پێویست جێبەجێ نەکردووە. غەریب ئەحمەد، ئەندامی…
Total
0
Share