گەڕان بۆ دۆزینەوەی قوربانیی دووەمی رووداوەكەی دوكان بەردەوامە

دوای خنكانی دوو برا لە ئاوی دوكان، تیمەكان لە هەوڵەكانیان بۆ دۆزینەوەی تەرمی دووەم قوربانی بەردەوامن.

درەنگانی شەوی رابردوو دوو گەنج لەناو دەریاچەی دوکاندا خنکان کە برای دانیشتووی شاری كەركوك بوون و بەمەبەستی گەشتیاری سەردانی دوکانیان کردبوو.

ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تیمەكانیان لە هەوڵەكان بۆ دۆزینەوەی دووەم تەرمی رووداوەكە بەردەوامن.

ئەوەش لەكاتێكدایە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ تەرمی یەكێكیان دۆزرایەوە.

وتەبێژی بەرگریی شارستانی وتیشی، “ئاوی بەنداوی دوكان نەگیراوەتەوە، ئەگەر پێویست بكات، داوای گرتنەوەی دەكەن”.

رووداوەکە کاتێک بووە یەکێک لەو دوو برایە چووتە ناو دەریاچەکە بۆ مەلەکردن، بەڵام دوای کەمێک دیارنەماوە، دووەمیشیان بەمەبەستی دۆزینەوەی براکەی چووەتە ناو ئاوەکە و بە هەمانشێوە دیارنەماوە و خنکاوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: كاركردنمان لەگەڵ هەسەدە بەردەوامدەبێت

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش رایدەگەیەنێت، كاركردنمان لەگەڵ هەسەدە بەردەوامدەبێت و پێویستە كۆتایی بە ناكۆكییەكانی نێوان هەسەدە و ئەنجومەنی…
زیاتر ببینە

نووسینگەکانی زانیاریی سلێمانی: کارکردن بە کارتی زانیاری رانەگیراوە

بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکانی زانیاریی سلێمانی، رایگەیاند، کارکردن بە کارتی زانیاری رانەگیراوە. بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکانی زانیاریی سلێمانی، رایگەیاند، ئاگاداری ھاوڵاتییان دەکەینه‌وه‌،…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: مانگی داهاتوو پڕۆژەی هەژماری من ڕادەستی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ تەواوبوونی %90ی کارەکانی پڕۆسەی هەژماری من، ڕاستەوخۆ ڕادەستی…
Total
0
Share