وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی یەک هەفتەدا لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی عێراقەوە نزیکەی 800 حاڵەتی توندوتیژی خێزانی تۆمارکراوە.
بریکاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ کاروباری پۆلیس ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، “ئاماری دامودەزگا ئەمنییەکانی بەغداد و پارێزگاکانی دیکەی عێراق لە نێوان 20 بۆ 26 ی ئەم مانگە 741 حاڵەتی توندوتیژی خێزانیان تۆمارکردووە”.
ئاماژەی بەوەش کردووە، “لەو ماوەیەدا 310 تۆمەتباری تاوانی جۆراوجۆر رەوانەی دادگا کراون”.
ئەمە لە کاتێکدایە، ساڵانە بە بۆنەی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان چەندین چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچن بە ئامانجی کەمکردنەوەی ئامارەکان.