توێژینەوەیەک: نەخواردنی نانی بەیانی ئەگەری مردن زیاد دەکات

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، خواردنی تەنها یەک ژەم لە رۆژێکدا ئەگەری مردن زیاتر دەکات و وازهێنان لە نانی بەیانی هۆکارە بۆ نەخۆشیی مەترسیدار.

بەپێی توێژینەوەکە، وازهێنان لە نانی بەیانی بە شێوەیەکی بەردەوام، نەخۆشییەکانی دڵ و کۆئەندامی دەمار و مردن زیاتر دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوانەی سێ ژەمی تەواو دەخۆن و نێوان دوو ژەمیان کەمتر یان یەکسانە بە 4.5 کاتژمێر مەترسییەکانی مردن لەسەریان زیاتردەبێت.

پرۆفیسۆر یانگبوو سەن مامۆستا لە بەشی پزیشکیی چاودێری لە ناوەندی زانستە تەندروستییەکان لە زانکۆی تینیسیی ئەمریکی، ئێستا زۆر باس لەوەدەکرێت کە ڕۆژووی ناو بەناو بۆ تەندروستی و کەمکردنەوەی کێشە سوودی هەیە بەڵام توێژینەوەکەی ئێمە ئەوە ئاشکرادەکات کە خواردنی کەمتر لە سێ ژەم لە رۆژێکدا مەترسیی مردنیان زیاتر دەکات بەراورد بەوانەی ژەمەکان بە رێکوپێکی دەخۆن.

جەختکراوەتەوە لەوەی، کە دەبێت لانیکەم سێ ژەم لە رۆژێکدا بە رێکوپێکی بخورێت کە بەسەر رۆژەکەدا دابەشکرابێت و نێوانیان کەم نەبێت، مەترسییەکەش بۆ کەسانی سەروو 40 ساڵ زۆر زیاترە.

بابەتی پێشتر

پاککردنەوەی زمان سوودی تەندروستیی هەیە؟

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم: كاریگەریی شەپۆلی بارانبارینەكە كۆتایی هات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هونەرمەندێک لە کاتی نمایشدا لە بەرزاییەکی زۆرەوە دەکەوێتەخوارەوە و گیانلەدەستدەدات

هونەرمەندێکی نمایشکاری یارییەکانی سێرک لە کاتی نمایشێکدا بە هاوبەشی لەگەڵ هاوسەرەکەیدا، لەبەرچاوی ئامادەبووانی نمایشەکە لە بەرزاییەکی زۆرەوە دەکەوێتەخوارەوە…
Total
0
Share