500 هەزار كەس سەردانی پێشەنگای نێودەوڵەتیی كتێبیان لە سلێمانی كردووە

رێكخەر و سەرپەرشتیاری پێشەنگای كتێب لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی 10 ڕۆژدا نزیكەی 500 هەزار كەس سەردانی پێشەنگای نێودەوڵەتیی كتێبیان لە سلێمانی كردووە كە ئەوە نیشانەی زیندوویی و خاڵێكی بەهێزە بۆ خەڵكی شاری سلێمانی.

حەسەن ڕەحیم، ڕێكخەر و سەرپەرشتیاری پێشەنگای نێودەوڵەتیی كتێب لە سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا راِگەیاند، بە چاودێریی وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێم چوارەمین خولی پێشەنگای نێودەوڵەتیی كتێب لە سلێمانی سەركەوتووبووە كە ئەوەش بە هەوڵ و ماندووبوونی كۆمپانیای جێبەجێكار بووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە ماوەی ئەو 10 ڕۆژەی چوارەمین خولی پێشەنگای نێودەوڵەتیی كتێب لە سلێمانی نزیكەی 500 هەزار كەس سەردانی پێشەنگاكەیان كردووە كە ئەوەش ئاماژەیە بۆ زیندوویی و خاڵێكی بەهێز بۆ هاوڵاتییانی شاری سلێمانی و دەوروبەری.

بابەتی پێشتر

دوایین لێدوان لەبارەی هەرزانكردنی كارتی مۆبایلەوە

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە كەشناسیی هەرێمی كوردستانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چوار سەرۆكایەتییەكە: بڕیارەکه‌ى دادگاى فيدراڵى قبوڵكراو نييه‌ و ھەرێم ده‌ست له‌ ماف و ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌ڵناگرێت

چوار سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی تایبەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێم بە نادەستووری ناودەبەن و دەڵێن،…
Total
0
Share