دهۆک: مێردمنداڵێك لە ئاوی خاپووردا خنکا

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مێردمنداڵێکی ئاوارەی شەنگال لە ئاوی ڕووباری شەنگالدا خنکا و تەرمەکەی دوای کاتژمێرێک تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.

بێوار عەبدولعەزیز وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک بەتۆڕی میدیایی ئێستای وت، ئەو مێردمنداڵە کاتژمێر 2:00 پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسنووری قەزای زاخۆ لە ڕووباری خابووردا خنکاوە.

ئەو مێردمنداڵەی خنکاوە ئاوارەی شەنگال بووە و تەمەنی 15 ساڵ بووە، ناوی (م. ن. ا)ە، دانیشتووی کامپی جەم مشکیە.

بەپێ ئاماری بەرگری شارستانی دهۆک ، لەسەرەتایی ئەم ساڵەوە تائێستا ئەمە دەبێتە دەیەمین کەس لە پارێزگای دهۆک خنکاون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بەردەوامە لە تۆمارکردنی چاودێرانی هەڵبژاردنەکان

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، بەردەوامن لە تۆمارکردنی چاودێرانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، بەردەوامن…
Total
0
Share