لە چێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی قەتەر 2022، هەڵبژاردەی ئپۆڵەندا بردنەوەی بەرامبەر هەڵبژاردەی سعوودیە تۆمارکرد.
ئەمڕۆ شەممە، لە یاریگای (استاد المدینە التعلیمیە) و لە چێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیال، هەڵبژاردەی پۆڵەندا بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەرامبەر سعوودیە تۆمار کرد.
گۆڵەکانی پۆڵەندا لە خولەکەکانی 39، 82 لەلایەن پیۆتەر زێلینیسکی و ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی-یەوە تۆمارکران.
بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، پۆڵەندا بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ بە شێوەیەکی کاتی چووە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی سێیەم، لە هەمان کۆمەڵەدا هەڵبژاردەکانی ئەرجەنتین و مەکسیک ئەمشەو کاتژمێر (10:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕوودەبنەوە.